بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان كیڤن دی بڕۆینی ئەستێرەی بەلجیكی و یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی یانەی مانچستەر سیتی و خولی نایابی ئینگلیزی بەهۆی پێكانەوە ماوەی 3 مانگ لە یاریكردن دادەبڕێ.
دی بڕۆین یەكشەمی هەفتەی رابردوو لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزیدا تووشی پێكانێكی قورس هات، لە یارییەكەشدا یانەی مانچستەر سیتی بە 2 گۆڵی خاوێن لە یانەی ئارسناڵی بردەوە.
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی پشكنینی وردی پزیشكی دەركەوتووە دی بڕۆین بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەی پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری نییە، بەڵام ماوەی 3 مانگ لە یاریكردن دادەبڕێ.
بەمەش یانەی مانچستەر سیتی و پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی تیپەكەی بێبەش دەبێت و گرنگترین ئەو یارییانەش كە دی بڕۆین یاریی تێدا ناكات بەرامبەر یانەكانی لێڤەرپوول، تۆتنهام و مانچستەر یونایتدە.