سعوودیه 100 ملیۆن دۆلار به هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى رێشه‌كێشكردنى داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا خه‌رج بكرێت.
سعوودیه 100 ملیۆن دۆلارى به هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دا كه ئه‌م بڕه‌ش به گه‌وره‌ترین ئاستى به‌شدارى داده‌نرێت له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئه‌م پاره‌یه‌ى سعوودیه بۆ چه‌ند پرۆسه‌یه‌كى گرنگى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا ته‌رخان ده‌كرێت، له‌وانه بۆ رێشه‌كێشكردنى داعش و دڵنیابوون له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه.
هه‌روه‌ها به‌م پاره‌یه‌ى سعوودیه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ى بارودۆخى ئاسایى ناوچه‌كه ده‌كرێت له سووریا، له‌وانه هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان.
به‌رپرسانى سعوودیه باسیان له‌وه كردووه، ئه‌م بڕه پاره ته‌رخانكراوه له 12ى ته‌مووز/ یۆلیۆى رابردوو، له دیدارێكى نێوان عادل جوبه‌یرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه و مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن وه‌زیره سعوودییه‌كه‌وه به‌ڵێنى دابینكردنى درابوو.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتانى كه‌نداو كرد به پاره هاوكاریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بكه‌ن له جه‌نگى دژ به رێكخراوى تیرۆریستى داعشدا.