ئەمڕۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤێنتۆس یاری دەكات

:: PM:12:35:18/08/2018 ‌

ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ شەموو ئەستێرە نوێیەكەی تیپەكەیان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە یەكەم یاریی یانەكەیان لە خولی ئیتاڵیا بەشداری دەكات.

ئەمڕۆ شەموو سەعات 7ی ئێوارە بەكاتی كوردستان، یانەی یۆڤێنتۆس لە یەكەم یارییدا لە وەرزی نوێی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا دەبێتە مێوانی یانەی كیڤۆ ڤیرۆنا.

راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ رۆناڵدۆ لە پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەیاندا لە یارییەكەدا بەشدار دەبێت و یاری دەكات.

ئەلیگری رایگەیاند: وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا بۆ تیپەكەمان وەرزێكی نموونەیی و سەرنجڕاكێش دەبێت بەهۆی بوونی چەندان ئەستێرەی نوێ لە تیپەكەماندا لەسەرووی هەمووشیانەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

زیاتر گوتی: سەرەڕای بوونی چەندان ئەستێرە لە تیپەكەمان، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەرزی نوێ بۆ یانەكان ئاسان نابێت بەهۆی بوونی چەندان ركابەری بەهێزی تر كە ئەمساڵ بەشێوەیەكی جیاواز و بەهێزتر گەڕاونەتەوە.

جێی باسە رۆناڵدۆ دوای 9 ساڵ یاریكردن لە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، مانگی رابردوو گرێبەستێكی 4 ساڵەی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ئیمزا كرد بە بەهای 112 ملیۆن یۆرۆ و بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م