بەفەرمی.. میسی وازی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هێنا

:: PM:12:47:18/08/2018 ‌

سكالۆنی راهێنەری كاتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێكهاتەی تیپەكەی بۆ هەردوو یاریی هەڤاڵینی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی گواتیمالا و كۆڵۆمبیا راگەیاند كە بڕیارە مانگی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.

لە پێكهاتەكەی سكالۆنیدا ناوی 29 یاریزان تۆمار كراوە، بەڵام ناوی ئەستێرەی یەكەم و كاپتنی هەڵبژاردەكە لیۆنێل میسی تۆمار نەكراوە دوای ئەوە ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاندبوو كە بەشێوەكی كاتی واز لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دێنێ.

لە پێكهاتەكەدا جگە لە میسی، هەروەها ناوی هەریەك لە یاریزانان خافیێر ماسكیڕانۆ، سێرجیۆ ئەگوێڕۆ و گۆنزالۆ هیگواینیشی تێدا نییە.

پێكهاتەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەمشێوەی خوارەوە راگەیاندراوە:-

گۆڵپارێز: رۆمیرۆ، رۆلی و ئەرمانی.

بەرگریكار: میركادۆ، ئەكۆنیا، فۆنیس مۆری، پیتزیلا، سالڤیۆ، تاگلیڤیكۆ، كانیمان، فڕانكۆ، دی بلاسیدۆ و پۆستۆس.

ناوەڕاست: میتزا، ڤارگاس، سێرڤی، ڤاسكوێز، لۆ سیلسۆ، ئەسكاكیپار، پاریدیس، پاتالیا، پلاسیدۆس و مارتینێز.

هێرشبەر: پاڤۆن، كۆریا، لۆتارۆ مارتینێز، جیۆڤانی سیمیۆنی، دیبالا و ئیكاردی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م