كۆفى عه‌نانى دیپلۆماتكارى به‌ناوبانگى ئه‌فریقا و سكرتێرى گشتیى پێشترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆچى دوایی كرد.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێكى كورتدا هه‌واڵى مردنى كۆفى عه‌نانى راگه‌یاند، پێگه‌ى تۆڕى هه‌واڵى
CNN لێدوانى له هاوسه‌رى كوڕه‌كه‌ى كۆفى ئه‌نان وه‌رگرتووه كه گوتوویه‌تى "به‌داخه‌وه هه‌واڵه‌كان هه‌ڵه نین، به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆفى عه‌نان كۆچى دوایى كرد".
كۆفى عه‌نان له وڵاتى غانا له ساڵى 1938 له دایك بووه، له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك به‌رپرسارێتى وه‌رگرتووه و له ساڵى 1997 تا ساڵى 2001 بوو به سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه حه‌وته‌م كه‌س بوو له مێژووى ئه‌م رێكخراوه پۆستى سكرتێرى گشتى وه‌ربگرێت.
وه‌ك رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسى كردووه، عه‌نان جگه له چه‌ند زمانێكى ئه‌فریقى زمانى ئینگلیزى و فڕه‌نسیشى به‌ڕه‌وانى ده‌زانى.
له‌و كاته‌ى ئه‌و به‌رپرسیارێتى له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرت، جیهانى دواى جه‌نگى سارد بوو، له ئاژاوه‌یه‌كى گه‌وره‌دا بوو، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ى ببێته سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عه‌نان له كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گرنگى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار بوو، له‌وانه‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراكى عێراق، ته‌نگژه‌كانى یوگسلاڤیا و چه‌ندان دۆسیه‌ى تر.