ئه‌مڕۆ شه‌موو مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جۆن روود جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سیاسی له واشنتن كۆبوونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه سوپاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و باس له شه‌ڕی به‌رده‌وامی تیرۆر كرایه‌وه، و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، سروشتی شه‌ڕی تیرۆر گۆڕاوه، بوونی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری و سه‌ربازی پێویستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه مه‌سروور بارزانی و جۆن روود گفتوگۆیان له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی به‌هێزكردن و ڕێكخستنی هێزه پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كرد، جیا له‌وه‌یش گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و دانوستاندنه‌كان له‌وباره‌وه خرانه به‌رباس، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گوتی، سه‌ركردایه‌تی كوردستان پشتیوانی له هیچ لیست و كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ناكات و هیچیشیان ڕه‌ت ناكاته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌ركردایه‌تی كوردستان ئامانجی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه كه ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و حكوومه‌تێك پێك بهێنرێ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی، به‌جۆرێك وه‌ڵامی ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه.