به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا دزه‌ى پێ كراوه، ژماره‌ى تیرۆریستانى داعش وه‌ك 2015 یه كه ژماره‌یان زیاتر له 30 هه‌زار تیرۆریست ده‌بێت.
پێگه‌ى
یۆرۆنیوز هه‌ندێك زانیارى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكاى "پنتاگۆن"ى له‌باره‌ى داعشه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به پێى راپۆرته‌كانى ئه‌م وه‌زاره‌ته، ژماره‌ى تیرۆریستانى داعش وه‌ك 2015یه، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه پانتایییه‌كى زۆرى جیۆگرافى له عێراق و سووریا له ده‌ست داوه.
به پێى زانیارییه‌كانى پنتاگۆن 15 تا 17 هه‌زار تیرۆریستى داعش له ناو خاكى عێراقدان، له سووریاش زیاتر له 14 هه‌زار چه‌كدار هه‌یه. ئه‌مه جگه له وڵاتانى تر كه هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به له‌ناوبردنیان سه‌رقاڵه، ئه‌وانیش ژماره‌یان سێ تا چوار هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.
ماوه‌ى مانگێگه مشت‌ومڕ له ناو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حكوومه‌ته‌كانى رۆژئاوا مشت‌ومڕ له باره‌ى ژماره‌ى تیرۆریستانى داعش ده‌كرێت و مه‌زنده‌ى جیاجیا له‌مباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئامارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌رپرسانى ته‌ناهى و شاره‌زایان له تیرۆر، دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده رێكخراوى تیرۆریستى داعش، زۆر له‌و ناوچانه‌ى له ده‌ست داوه كه داگیرى كردبوون، به‌ڵام هێشتا به ژماره و هزرى توندڕه‌وى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دنیا.