ئه‌مڕۆ ڤینۆس فایه‌قى شاعیر و نووسه‌ر دیوانێكى نوێى خۆى به‌ناوى "ژنێك له مندا" له رێوڕه‌سمێكى تایبه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه و به بڵاوكردنه‌وه‌شى ڤینۆس ده‌بێته خاوه‌نى 11 كتێبى چاپكراو.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به"وشه" ڤینۆس فایه‌ق رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو دیوانێكى نوێم بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌م دیوانه به ناوى "ژنێك له مندا"، له‌سه‌ر ئه‌ركى ده‌زگاى مه‌ودا پرێس چاپ كراوه".
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م دیوانه و بابه‌تى شیعره‌كانى ڤینۆس فایه‌ق دووپاتى كرده‌وه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ته‌واو له‌گه‌ڵ شیعره‌كانى تر‌ى جیاوازه، بۆیه گوتى "له‌و دیوانه شیعرییه‌م هه‌وڵم داوه جیاواز بێت له به‌رهه‌مه‌كانى ترم و زیاتر پشتم به‌دنیابینى و فه‌لسه‌فى به‌ستووه و تێیدا باسى مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌م".
ڤینۆس فایه‌ق یه‌كێكه له ژنه نووسه‌ره‌كانى كورد، كه جیا له شیعر، كارى وه‌رگێڕِان و رۆژنامه‌وانیشى كردووه. جگه له كوردى به زمانى عه‌ره‌بیش كتێبى بڵاو كردووه‌ته‌وه، جگه له دیوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى 10 كتێبى تر‌ى هه‌یه، له‌وانه: له په‌راسووى راستم پیاوێكم ده‌بێت، بۆیه‌ى نینۆك، چوار ئاراسته‌كه‌ى عه‌شق، ئاخیرین سامۆراى، ئه‌مانه به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌مكى چاكسازى له كوردستان به‌زمانى كوردى بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى