دوای ئه‌وه‌ی ده‌وه‌ن نه‌وزاد هاوسه‌رگیری كرد و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له هونه‌ر و كاری ئه‌كته‌ری دوور كه‌وته‌وه، ئاشكرای كرد كه به پڕۆژه‌یه‌كی نوێوه دێته‌وه ناو كاره‌كه‌ی و هه‌وادارانی دڵخۆش ده‌كات.
ده‌وه‌ن نه‌وزاد ژنه ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كرد و چووه ناو ژیانی نوێوه، وازی له كاری هونه‌ری هێنا و له هیچ فیلم و درامایه‌كدا به‌شداری نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له پرۆگرامه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنیش ده‌رنه‌ده‌كه‌وت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چالاكی كه‌م بوو.
ئێسته هاتووه‌ته‌وه ناو هونه‌ره‌كه‌ی و بڕیاری داوه كارێكی جیاواز له‌وانه‌ی پێشووی پێشكه‌شی هه‌وادارانی بكات، ئاشكرای كردووه كه خه‌ریكی ته‌واوكردنی سیناریۆی فیلمێكه، به‌مزووانه ده‌س به وێنه‌گرتنی ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌وه‌ن به "وشه"ی گوت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م زۆر له هونه‌ره‌كه‌م دوور كه‌وتمه‌وه و كه‌متر له جاران ده‌رده‌كه‌وتم، هێشتا سنوورێكم بۆ هێشتووه‌ته‌وه و به‌شداری چه‌ندان ئاهه‌نگی هونه‌ریم كردووه و وه‌ك ئه‌كته‌ری كورد چوومه‌ته كۆبوونه‌وه هونه‌رییه‌كانه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شم كارێكی جیاواز ده‌بێت و به‌منزیكانه پێشكه‌شی هه‌وادارانمی ده‌كه‌م".