سماق بە زۆری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەكاردەهێنرێت، جۆرێكە لە بەهاراتی ڕەنگ سوور لە درەختی خۆرسكەوە بەرهەم دەهێنرێت، چەندان سوودی هەیە و بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزای تێدایە، لە دروستكردنی زەڵاتە و خۆراكە تایبەتەكاندا بەكاردەهێنرێت. لێرەدا باس لە سوودەكانی سماق دەكەین بۆ جەستەی مرۆڤ.
یەكەم: دژە شێرپەنجەیە، دژە شێرپەنجەیەكی نایابە پڕە لە ڤیتامین C و ڕێ لە نەخۆشییەكانی شەكرە و شێرپەنجەی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەگرێت.
دووەم: دژە هەوكردنە، سماق دژە هەوكردنێكی سروشتییە هەموو نارێكیەكانی لەش ڕێك دەخات، ڕێ لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان دەگرێت بە تایبەتی هەڵامەت.، بەگوێرەی توێژینەوەكان، سماق ڕٍێ لە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەگرێت و مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی شەكرە دەكات بەتایبەتی شەكری خوێن.
سێیەم: دژە میكرۆب و دژە كەڕووە، رێ لە ناڕێكییەكانی پێست دەگرێت ناهێڵی بەكتریای سالمۆنێلا لە جەستە بڵاو ببێتەوە، بۆیە بۆ پاككردنەوەی سەوزە و میوە بەسوودە.
چوارەم: یارمەتی بەرهەمهێنانی شیری زیاتر لە ئافرەتان دەدات و ئازاری سووڕی مانگانە كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: سماق دەرمانی میزكردنە، رێیەكی نایابە بۆ كردنە دەرەوەی ژەهری لەش لە رێی میزەوە، هاوكات ڕێگری لە هەوكردنی كۆئەندامی هەرس و میزەڕۆ دەكات.