بە شەربەتی پرتەقاڵ بەردی گورچیلە لەناوبەرە

:: PM:03:19:18/08/2018 ‌
شەربەتی پرتەقاڵ بەخواردنەوەیەكی بەیانیان دادەنرێت زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ لەش، بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی و ڕێژەیەكی كەمی كالۆری تێدایە، شەربەتی پرتەقاڵ نزیكەی 60 فلافۆنۆیدس و 170 پێكهاتەی كیمیایی تێدایە وكاریگەری دژە هەوكردنی هەیە چەندین سوود بەلەش دەگەیەنێت.

یەكەم: تەندروستی دڵ، سوودێكی گرنگی شەربەتی پرتەقاڵ ئەوەیە كە ڕێ لە ناڕێكی دڵ دەگرێت خوێنبەرەكان دەپارێزێت و یارمەتی زوو چاكبوونەوەی تەندروستی خانەكان دەدات.

دووەم: ڕێ نادات پەستانی خوێنتان بەرز ببێتەوە، هەسپەریدین پێكهاتەیەكە لە پرتەقاڵدا هەیە و جۆرێكە لە دژەئۆكسید یارمەتی پاراستنی لەش دەدات، دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەوەستێتەوە و سوڕی خوێن چالاك دەكات.

سێیەم: دژی بەردی گورچیلە دەوەستێتەوە، بەردی گورچیلە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێكی زۆر، ئەگەر بتەوێت ڕێ لە دروستبوونی ئەم بەردە بگریت،  ئەوە شەربەتی پرتەقاڵ بخۆ، چونكە بڕێكی زۆر ترشی تێدایە كە یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلە دەدات، سیتراتی پۆتاسیۆمی تێدایە زۆر كات ئەم سیتراتی پۆتاسیۆمە دژی بەردی گورچیلە وەكو دەرمان بەكاردەهێنرێت.

چوارەم: ڕێ لە جەڵتەی دڵ دەگرێت، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لەلایەن كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكییەوە ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، ئەو ئاوێتەیەی كە لە میوە مزرەكاندا هەیە، یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سەر دڵ دەدا و ڕێ لە جەڵتەی دڵ و گیرانی خوێنبەرەكان دەگرێت.


وشە - ئاوات ئازاد