كچه دۆبلێرێك كه به‌شداری به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می دۆبلاجكراوی كوردی كردووه، قسه له‌سه‌ر سینه‌ما و هونه‌ری كوردی و جیهانی ده‌كات.
فریشته مه‌حموود كچه دۆبلێرێكی كورده، تا ئێسته به‌شداری دۆبلاجكردنی چه‌ندان فیلم و درامای بیانی‌دا كردووه كه ناوی پێ ده‌ركردووه، به‌منزیكانه‌ش كار له‌گه‌ڵ گرووپی هونه‌ری بابان ده‌كات و بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی ئیشكردنی وه‌ك هونه‌رمه‌ند و به‌شداریكردنی له سینه‌ما، فریشته ئاشكرای كرد كه به سینه‌مای ئێرانی سه‌رسامه، له‌ناو هه‌موو ئه‌كته‌رانی كوردیشدا به دایكی ئاریان و له‌ناو فارسیشدا به كه‌تایۆن ڕیاحی ئه‌و ژنه‌ی ڕۆڵی زوڵه‌یخای له درامای یوسف‌دا گێڕا سه‌رسامه، ئاواتیشی ئه‌وه‌یه له ئاینده‌دا به‌شداری له دراما یان فیلمێكی ئێرانی‌دا بكات.
ئه‌و به "وشه"ی گوت: "یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام سه‌یری فیلم ده‌كه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م خۆم له فیلمێكدا ڕۆڵ ببینم كه له خولیاكانم نزیك بێت، چونكه لای من گه‌یاندنی په‌یامه و ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه به جوانی بگه‌یه‌نم، سینه‌ما په‌یامه نه‌ك خۆڕووتكردنه‌وه‌ی ژن، كه زۆر وای لێ تێگه‌یشتوون".