به‌رپرسانى شنگال هۆشدارى له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ شاره‌كه ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن شاره‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بپارێزرێت.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال یه‌كێكه له‌و به‌رپرسانه‌ى هۆشدارى داوه و له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى به
"عه‌ره‌بى جه‌دید"ى گوتووه، "شنگال هێشتا له بازنه‌ى مه‌ترسیدایه، چونكه ترس له‌وه هه‌یه داعش به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێز بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه".
بۆ سه‌لماندنى قسه‌كانیشى مه‌حما ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه شانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان عێراق ده‌ستیان به جموجووڵ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ "له هه‌ندێك گوندى نزیك له شنگال و ناوچه‌ى به‌عاج رێكاریى ته‌ناهى پێویست بۆ پاراستنى ناوچه‌كه پێڕه‌و نه‌كراوه، به‌دواداچوونى هه‌واڵگرى نییه، ناوچه‌كه به‌ته‌واوى پاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
قایمقامى شنگال ره‌خنه و تێبینى له كۆى ئه‌و رێكاره ته‌ناهییانه هه‌یه كه حكوومه‌تى عێراق دواى رزگاركردنى شنگال ئه‌نجامى داوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى شارى شنگال ره‌خنه‌ى له بوونى هێز و میلیشیاكان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "چه‌ند جار داوامان كردووه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان وه‌ك زۆر شوێنى تر، ئه‌ركى پاراستنى شنگال له ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌ى ئێمه‌یان فه‌رامۆش كردووه".