دوێنێ هه‌ینی حكوومه‌تی په‌كین یه‌كه‌م لێدوانی له‌باره‌ی دۆخی توركیا ده‌بڕی و پشتیوانی بۆ ئه‌نكه‌ره دووپات كرده‌وه و گوتی، توركیا به‌هێزه و ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه كاتییه سه‌ربكه‌وێت.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر توركیا، وڵاته‌كه ئێسته به دۆخێكی سه‌ختی ئابووری تێده‌په‌ڕێت بۆ ئه‌مه‌یش وڵاتان پشتگیری له ئه‌نكه‌ره ده‌كه‌ن و پاڵپشتی خۆڕاگری وڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین په‌یامی حكوومه‌تی چینی بۆ یه‌كه‌م جار به‌رانبه‌ر دۆخی ئه‌نكه‌ره ئاشكرا كرد و پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ وڵاته‌كه دووپات كرده‌وه و گوتی، په‌كین بڕوای ته‌واوی به توركیا و هێزه‌كه‌ی هه‌یه به‌وه‌ی ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه كاتییه زاڵ بێت و تێپه‌ڕی بكات.
هاوكات باسی له‌وه‌یش كرد كه بانكی چین گرێبه‌ستێكی پیشه‌سازی و بازرگانی به بڕی 3.8 ملیار دۆلار واژوو كردووه و ئه‌نكه‌ره به هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئابووری و بازاڕه‌كان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه زانیاری ڕوونتری نه‌دركاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چین به‌رده‌وام پشتگیری له كار و بازرگانی و هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕێككه‌وتنی بازرگانی و پێوه‌ست به ئابووری وڵاته‌كه و بازاڕه‌كان.