دوای ئاشكراكردنی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، پریانكا چۆپرا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نیشانكردنه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوك كرده‌وه، دواتریش ماره ده‌كرێت.
ماوه‌یه‌ك بوو ده‌نگۆی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان پریانكا چۆپرا و گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ناو میدیاكاندا بڵاو بووبووه‌وه، ئه‌مه‌ش وای له چۆپرا كرد، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی ئاشكرای بكات و ڕاستی پێوه‌ندییه‌كه‌یان بدركێنێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو پریانكا چۆپرا شۆخی هیندستان، باشترین ئه‌كته‌ری بۆڵیوود و ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆڵیوود، رێوڕه‌سمی نیشانكردنی له‌گه‌ڵ نی‌ك جۆناسی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه برد، بڕیاره دواتر له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و سه‌رنجڕاكێشدا به فه‌رمی له‌یه‌كتر ماره بكرێن، تێیدا چه‌ندان كولتووری هیندی و ئه‌مه‌ریكی بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان پێڕه‌و بكه‌ن.
پریانكا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساتی ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌یانی ئێسته له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا خێزانه‌كانی هه‌ردوولا به‌شدار بوون و پریانكا به جلێكی زه‌رده‌وه له ته‌نیشت نی‌ك جۆناسی ده‌زگیرانی دانیشتووه.
هه‌ریه‌ك له پریانكا و نی‌ك جۆناس، به گوته‌ی ڕۆمانسی و خۆشه‌ویستی وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانیان به خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان سه‌رسام كرد.