ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی سه‌یدسادق دووه‌مین دیداری هه‌ناسه شیعرییه‌كانی شاری ئه‌وین هاته سازدان، ئه‌م دیداره به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك شاعیر به‌ڕێوه ده‌چێت و كه نیشته‌جێی ئه‌و شارۆكه‌ن.
له‌وباره‌وه ئه‌بوبه‌كر حوسێن یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی دیداره‌كه‌ی سه‌یدسادق به "وشه"ی گوت، "(دیداری هه‌ناسه شیعرییه‌كانی شاری ئه‌وین)، ئه‌م دیداره به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك شاعیر به‌ڕێوه ده‌چێت كه دانیشتووی سه‌یدسادقن، به‌ڵام له به‌رنامه‌دایه ساڵانه دیداره‌كه به‌شێوه‌ی به‌رفراونتر و جیاواز به‌ڕێوه بچێت و له داهاتوودا شاعیرانی شار و شارۆكه‌كانی تریش به‌شداری پێ بكرێت.
زیاتر گوتی، به‌رنامه‌كانی دووه‌م دیدار به‌م شێویه:
-پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌مكی شیعر له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌دنان قادر.
-پێشكه‌شكردنی شیعری شاعیرانی به‌شدار (غه‌فوور ره‌حمان، ئه‌یووب عه‌زیز، تالیب ده‌رباز، یوسف ده‌ستووری، به‌كر كانی هه‌مزه‌یی، هه‌ژار كه‌وڵۆسی).
سه‌رپه‌رشتیاری دیداره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م كاره بۆ ئه‌و شاعیرانه رێكخراوه كه ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كانیان لێكه‌وه نزیكه، هه‌روه‌ها ئامانج له دیداره‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌یدسادق شاری ئه‌وینی "وه‌لی و شه‌مه" و ده‌مانه‌وێت به‌توانای خۆمان خزمه‌تێك به‌شاعیران و ڕه‌وتی ئه‌ده‌بی ناوچه‌كه بكه‌ین به ئومێدی ئه‌وه‌ی دیداری ساڵی داهاتوو زیاتر گرنگی به‌لێكۆڵینه‌وه بده‌ین و شاعیری ناوچه‌كانی تریش به‌شداری به‌رفراوانیان هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دیداره‌كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری نه‌كردوون، ته‌نیا چه‌ند گه‌نجێك له‌و شارۆكه هه‌ستاوین به سازدانی ئه‌م دیداره و ئه‌مساڵ بۆ دووه‌م ساڵه به‌رده‌وامین به خزمه‌ت به شاعیران و نووسه‌رانی شارۆكه‌كه‌مان.
سه‌یدساق/ شه‌فیق بانیشاری