خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆیی به جلی كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕێكلام بۆ ستایلی جله‌كانی و بڕانده‌كه ده‌كات.
هه‌وادارانی به‌هۆی جوانی جله كوردییه‌كان له‌به‌ر شارا نازناوی جوانترین مۆدیلیستیان پێداوه و شارایش ئه‌م نازناوه‌ی پێ ناخۆش بووه و له به‌شی ستۆری ئاماژه‌ی پێداوه كه ئه‌و ڕاگه‌یاندكاره نه‌ك كاری مۆدێل بكات.
ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانی له ده‌ست خۆی نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانی زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.