تاواناكانی ژنان دەخرێتە ڕوو

:: PM:08:51:18/08/2018 ‌
بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو فێستڤاڵێكی تایبەت بۆ خستنەڕووی تواناكانی ژنان و هاندانیان بۆ كاركردن لە سلێمانی ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ شەموو 18ی ئاب/ ئۆگەستس، بەپێی ئاگادارییەكی ڕێكخراوی مەسەلە كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە تیایدا هاتووە، لە ڕۆژانی 24 و 25ی ئاب لە شاری سلێمانی فێستڤاڵی "مرواری" بەرێوە دەچێت.

وەك لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، لە پێناو خستنەڕووی تواناكانی ژنان لە ڕووی سەربەخۆی ئابووری و داهێنان و هونەر و تێكشكاندنی ڕێچكە سواوەكان دژ بە كاركردن و ئازادی خانمان لە كۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا فێستڤاڵی مرواری ئەنجام دەدرێت.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی پێداوە كە فێستڤاڵەكە لەلایەن ڕێكخراوی مەسەلە ئەنجام دەدرێت و مەبەستیش لە فێستڤاڵەكە هاندان و پەرەپێدانی توانای خانمانە. هەروەك ڕوونكراوەتەوە چالاكییەكە لە پاركی هەواری شاری سلێمانی سەعات پێنجی ئێوارە ئەنجام دەدرێ.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم