كۆمساى ماوه‌یه‌كه به جلوبه‌رگه نیمچه ڕووته‌كانییه‌وه ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری نییه، به‌ڵام دوای 14ی ئاب كه یادی له دایكبوونی بوو، ڕاى گه‌یاند، " من ئه‌مجاره به به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌م ده‌یته‌قێنمه‌وه".
خانمه هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمسای، له یادی له‌دایكبوونیدا دیاریه‌ك پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات، به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونییه‌وه، هاوكات له ڤیدیۆیه‌كدا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌مزووانه به‌رهه‌مێكی نوێی هه‌ڵپه‌ڕكێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
كۆمسای به توانجه‌وه ده‌ڵێت، ئێمه ده‌یته‌قێنینه‌وه و ته‌قینه‌وه ئه‌وه‌ی من ده‌بێت كه خۆشترین به‌رهه‌متان بۆ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه به‌م زووانه.
كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی دوو، یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشی بڵاوكردنه‌وه ئه‌لبوومی "زرمه" بوو، ئێسته دانیشتووی وڵاتی توركیایه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.