فازڵ میرانی: سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ ئەردۆغان كۆ دەبێتەوە

:: PM:09:54:18/08/2018 ‌

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنكەرە رای گەیاند كە توركیا دەوڵەتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بەمنیزكانە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە ئەنكەرە و چاوەی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكەوێت.

میرانی لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنكەرە كە وەك سەرۆكی شاندی پارتی بەشداری لە یەكەم كۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا لە دوای جێبەجێكردنی سیستەمی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە بەشداری كرد، گوتی، لە سەروبەندی كۆنگرەكە، چاومان بە بەرپرسانی داد و گەشەپێدان كەوت و باسی پتەوكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیامان كرد.

زیاتر گوتی، توركیا بۆ هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتێكی گرنگە، لە دوای ریفراندۆمی هەرێم پێوەندییە سیاسییەكانمان وەستان، بەڵام پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانمان بەردەوام بوون و كونسوڵخانەی گشتیی توركیا لە هەرێم ئاساییانە ڤیزەی بە هاووڵاتییانی هەرێم دەدا و دووپاتی كردەوە كە ئێستە پێوەندییە سیاسییەكان وەك بەر لە ریفراندۆمی لێ هاتووەتەوە.    

میرانی ئاماژەی كرد، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانێكی فەرمیی ئەنكەرە دەكات و چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەو وڵاتە دەكەوێت، لە بەشێكی تری قسەكانی روونی كردەوە پارتی داد و گەشەپێدان تەنیا بانگەشەی پارتی بۆ كۆنگرەكە كردووە و ئەوەیش مانای خۆی هەیە.  

سەرچاوە/ شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل