لە كەركووك برایەك خوشكەكەی كوشت
ئەمڕۆ شەموو 18ی ئاب/ ئۆگەستس، بەهۆی كێشەی كۆمەڵاییتییەوە لە شاری كەركووك، گەنجێك خوشكەكەی خۆی كوشت و خۆیشی ڕادەستی پۆلیس كرد.
عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركووك بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی دۆمیزی شاری كەركووك، گەنجێك هەستاوە بە كوشتنی خوشكە تەمەن 15 ساڵەكەی و دوای ڕووداوەكەیش خۆی ڕادەستی هێزە تەناهییەكان كردووە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
زیاتر گوتی، هۆكاری كوشتنی خووشكەكەی بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی گەڕاندووەتەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە. دووپاتیشی كردەوە كە ئێستە تەرمی كوژراوەكە لە پزیشكی دادە.
دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كەسێكی ناو یەكێتی كەركووكیان داگیر كرد ڕەوشی تەناهیی و كۆمەڵایەتی شارەكە بەتەواوی تێكچووە و ڕۆژانە كوشتن و ڕفاندن و تەقینەوە لە شارەكەدا ڕوو دەدات.
وشە -
محەمەد میران