سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی سائیروون شه‌وی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی دوا كاره‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ته‌واو بكات و له داهاتوویه‌تی نزیك ڕایبگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ به‌غدا ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنه له‌سه‌ر دوا خاڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له نێوان سائیروون و حیكمه و نه‌سڕ و عه‌لاوی.
نه‌وفل ئه‌بو ره‌غیف گوته‌بێژی ڕه‌وتی حیكمه له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له نێوان حیكمه و سائیروون و نه‌سڕ و وه‌ته‌نییه و قیوای عێراقی به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ماهه‌نگی زۆر باشیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كوردستان هه‌یه.
ئاماژه‌ی دا، ده‌رگامان به ڕووی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه‌یه، بۆ خزمه‌تكردنی ته‌واوی عێراق و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له شوێنی مه‌زه‌وگه‌رایی و به‌شبه‌شێنه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ره‌ی شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران كه له مالیكی و عامری پێكهاتوون دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر نه‌یشتوانن حكوومه‌ت پێك بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن له خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق.