ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی "هیومان ڕایتس وۆچ" ئاشكرای كرد، دوو گیراوی پێشوو و باوكی یه‌كێكیان له كاتی گرتنیان له گرتووخانه‌كان چیرۆكی ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی گیراوان له گرتووخانه‌كانی مووسڵ ده‌خه‌نه ڕوو و به‌غدایش به پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌و گیراوه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه تیرۆره‌وه له گرتووخانه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ گیراوه به تیمه‌كانی هیومان ڕایتس وۆچی ڕاگه‌یاندووه كه به چاوی خۆی نۆ گیراوی تری بینیووه كه له كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان گیانیان له‌ده‌ست داوه و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر خراپمان له‌گه‌ڵ ده‌كرا و هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بوو له جه‌هه‌ننه‌م بین یان له گرتووخانه‌كه.
لما فه‌قیه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێكخراوی
هیومان ڕایتس وۆچ گوتی، ئه‌و كاره وه‌حشیانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ناوچه‌ی مووسڵ نامۆ نییه، چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان به عه‌داله‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نییه، حكوومه‌تی عێراق به فره‌وانی ئه‌شكه‌نجه دژی گیراوان به‌كارده‌هێنێت و ژماره‌یه‌كی زۆریش له گیراوان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌مرن.
هیومان ڕایتس وۆچ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كارانه‌ی له گرتووخانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێن له كاتێكدایه كه له 2011 عێراق ڕێككه‌وتنی دژایه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له گرتووخانه‌كان واژوو كردووه.