سه‌ركرده‌ى هێزى ده‌ریایى ئێران رای گه‌یاندووه، سیسته‌مێكى به‌رگرى نوێ كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروست كراوه، به یه‌كێك له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانى دراوه كه له كهنداودایه.
ئاژانسى هه‌واڵى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێدانى ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌ى به‌رگرى له كاتێكدایه كه له كه‌نداوى عه‌ره‌ب، گرژییه‌ك له نێوان هێزه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا دروست بووه.
سه‌ركرده‌ى سوپاى پاسداران چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكراى كرد، هێزه دهریایییهكهى ئێران مانۆرێكى گه‌وره‌ى له كه‌نداو ئه‌نجام داوه، مه‌به‌ستیش له مانۆره‌كه خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بكرێته سه‌ر ئێران.
به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه چالاكییه‌كانى هێزی ده‌ریایى ئێران به‌ره‌و گه‌رووى هورمز ده‌چێت، ئه‌و گهرووهى كه به شوێنێكى ستراتیجى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت له گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و مانگى پێشووى به‌رپرسانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنیان كردووه.
حوسێن خانزادى سه‌ركرده هێزه دهریایییهكانى ئێران له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، "دووپاتى سه‌ركه‌وتنى تاقیكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى به‌رگرى كه‌مه‌ند ده‌كه‌مه‌وه كه له ده‌ریا و كه‌ناره‌كان تاقى كراوه‌ته‌وه، ئه‌م سیسته‌مه‌مان به یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان داوه و به‌منزیكانه به كه‌شتییه‌كى تریشى ده‌ده‌ین".
ئه‌و چه‌كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رهه‌م هاتووه، چونكه به‌هۆى ئه‌و ئابڵۆقانهى به‌سه‌ر ئێرانه‌وه سه‌پێنراوه، ئه‌م وڵاته ناتوانێت چه‌ك له ده‌ره‌وه بكڕێت.