كاتی سەردانی گیراوان لە گرتووخانەكان بزانە؟

:: AM:09:25:19/08/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، ئاگاداری كەسوكاری گیراوانی هەولێر دەكاتەوە كە ڕۆژی عالفە و ڕۆژی یەكەمی جەژن كاتی سەردانی گیراوان نییە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئاب، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی گرتن گواستنەوەی هەولێر هاتووە، بەبۆنەی جەژن ڕۆژی دووشەمی واتە 20ـی ئاب سەردانی ژنان نییە.

لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ئاماژە دراوە، رۆژی یەكەمی جەژن سەردان نییە بەهیچ شێوەیەك بۆ هیچ كەسێك، بەڵام ڕۆژی دووەمی جەژن ئاسایییە و تایبەتە بە ژنان، هەروەها رۆژی سێیەمی جەژن تایبەتە بە پیاوان.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكە ئاشكرا كراوە كاتەكانی سەردان لە هەردوو رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ سەعات 12ـی نیوەڕۆیە.

لە كاتی جەژن و بۆنەكان لە هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان سەردانی كەسوكاری گیراوان دەكەن، هەروەها بەپێی بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێك لەو گیراوانەی مافی گشتییان لەسەرە دەتوانن لەكاتی بۆنەكان بگەڕێنەوە ناو كەسوكاریان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك و دواتر بچنەوە گرتووخانە.



وشە - رامیار جەواد