ڤلادیمێر پۆتینى سه‌رۆكى ڕووسیا داواى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، له ته‌نگژه‌ى سووریا پاڵپشتى لایه‌نى مرۆیى بكات و له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سووریا به‌شدار بێت.
دوێنێ له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا، ڤلادیمێر پۆتینى داوایه‌كى له‌باره‌ی ره‌وشى مرۆیى سووریا ئاراسته‌ى یه‌كێتى ئه‌روپا كرد.
سه‌رۆكى رووسیا گوتى "ده‌بێت له ته‌نگژه‌ى سووریا پاڵپشتى ره‌هه‌ندى مرۆیى بكه‌ین، مه‌به‌ستم له‌مه به‌ر له هه‌موو شتێك هاوكارییه مرۆیییه‌كانه بۆ گه‌لى سووریا، به تایبه‌تى هاوكارى ئه‌و ناوچانه‌ى كه ده‌توانرێت ئاواره‌كانى بۆ بگێڕدرێنه‌وه".
پوتین ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند ئامارێك كرد، له‌وانه گوتى ملیۆن ئاواره‌ى سووریا له ئوردنن، ژماره‌یه‌كى هاوشێوه له لبنانن، سێ ملیۆنیش له توركیان.
له ساڵى 2015 ئه‌ڵمانیا پێشوازى له سه‌دان هه‌زار سوورى كرد، به‌مه‌ش كێشه‌ى په‌نابه‌ران له دنیا گه‌یشته لووتكه، ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌وروپا ناكۆكى له باره‌ى ئاواره‌كان دروست بوو، سیاسه‌تى مێركڵ رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌وه.
وه‌ك
فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له‌مباره‌یه‌وه پوتین گوتوویه‌تى "له‌وانه‌یه په‌نابه‌ران بارێكى قورس بۆ سه‌ر شانى ئه‌وروپا دروست بكه‌ن، له به‌ر ئه‌و هۆكاره ده‌بێت هه‌موو شتێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان".