بەرشەلۆنە یەكەم سەركەوتنی تۆمار كرد

:: AM:09:50:19/08/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی دەستپێكی وەرزی نوێی خولی پلە یەكی ئیسپانیا توانی 3 خاڵی تەواو بەدەست بێنێ دوای بردنەوەی لەیانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس بە 3 گۆڵی خاوێن.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا، لە یەكەم یاریی وەرزی نوێ لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداری یانەی ئەلاڤێسی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-0 لێ بردەوە.

گۆڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن یاریزانان 2 گۆڵ ئەستێرەی یەكەم و كاپتن لیۆنێل میسی لە خولەكانی 63 و 92 تۆمار كران، گۆڵەكەی تریش فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی لە خولەكی 83 تۆماری كرد.

جێی باسە گۆڵی یەكەمی میسی كە بەشێویەكی جوان بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار كرا، بۆ یانەی بەرشەلۆنە رووداوێكی مێژوویی بوو كە تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 6000 بوو لە خولی پلە یەكی ئیسپانیادا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م