به‌هۆی بۆردمانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د له هه‌ردوو پارێزگای حه‌ما و لازقییه و شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه، سه‌ربازێك كوژرا و چواری تر بریندار بوون.
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هێزه توندڕۆكانی سووریا بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌دیان له ناوچه‌ی حه‌ما و لازقییه و حه‌له‌ب بۆردمان كردووه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوه و چواری تر بریندار بوون.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه
په‌یمانی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوانیان دراوه و له ماوه‌ی ڕابردوو هێزه یاخییه‌كانی باشووری سووریا ڕازی بوون به‌وه‌ی ئه‌سه‌د بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كان و خۆی حوكم بكات، هه‌روه‌ها چه‌كداران ته‌واوی چه‌كه‌كانیان كه له ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و 30 مین و 30 كۆگای هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان ڕاده‌ستی حكوومه‌ت كرده‌وه.
سووریا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌ڕی ناوخۆیی لێ هه‌ڵگیرساوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه بوونه و زیاتر له 12 ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی وڵاتانی ترن و چاوه‌ڕێی ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.