میدیا ناوخۆیییه‌كانی سووریا ڕایان گه‌یاند، داعش له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دێرزوور، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی
sputnik هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی دێرزووری سووریا له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردمانیان كردوون و تێكیانشكاندوون، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌ك له تیرۆریستان كوژراون و یه‌ك هاووڵاتیی سڤیلیش بووه‌ته قوربانی و پێنجی تریش له هێرشه‌كه بریندار بوون.
هاوكات تیرۆریستان هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به‌ڵام پێی زانراوه و شه‌ڕ له نێوانیان ڕووی داوه.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 34 میل له ناوچه‌ی ئه‌لته‌نه‌فن له سووریا و بنكه‌ی سه‌ربازیان له‌و شوێنه داناوه و ڕاهێنان و مه‌شق به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2014وه دوای هاتنی داعش بۆ سووریا، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌تی ئه‌سه‌د هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و تیرۆریستان له ناوچه‌كانی وڵاته‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش له سووریا هه‌ن.