موسلیم محه‌مه‌د له‌دایكبووی 1994ه‌و دانیشتووی شاره‌دێی خورماڵ و گوندی ده‌ره‌ی مه‌ڕی هه‌ورامانه، ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانییه. ئه‌و له كۆتا ساڵی خوێندنی له زانكۆ له ساڵی 2016 بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو و پاش ته‌واوبوونی زانكۆ، زیاتر به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كات و ئێسته‌ش پڕۆژه‌كه‌ی به به‌رهه‌م گه‌یشتووه. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ هاتووه و بۆ دوو ڕۆژی تر گه‌شت ده‌كات بۆ ئه‌ڵمانیا.
پاسیڤ هاوس دیزاین چییه؟
پاسیڤ هاوس ستانداردی دروستكردنی بینایه جا خانوو بێت یا دووكان یان باڵه‌خانه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، به جۆرێك تا به‌رزترین ئاست پارێزگاری له وزه‌كه‌ی ده‌كات له هه‌ردوو باری گه‌رمی و ساردی ناوی ئه‌و شوێنه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئاسووده‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئه‌و بینایه‌دان.
كه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ت له‌لا گه‌ڵاڵه بوو؟
راستییه‌كه‌ی له پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه زانكۆ، له قۆناخی قوتابخانه‌دا هه‌میشه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئاخۆ شتێك نه‌بێت وا بكات ئه‌و گه‌رمییه‌ی له زستاندا به‌هۆی گه‌رمكه‌ره‌وه‌كانه‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، زوو له ژووره‌كان و له ماڵه‌كان ده‌رنه‌چێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه له هاویناندا پاش كوژاندنه‌وه‌ی فێنككه‌ره‌وه‌كان، ژووره‌كان فێنكی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن. چۆن بتوانین ڕێگری له‌وه بكه‌ین كه زوو ژووره‌كانمان سارد نه‌بنه‌وه له زستان و هاوینیش به پێچه‌وانه‌وه زوو گه‌رم نه‌بنه‌وه. بۆیه پاش وه‌رگرتنم له زانكۆ بیرۆكه‌كه‌م خسته بواری لێكۆڵینه‌وه و پاش هه‌وڵ و گه‌ڕانێك، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی ساده خستمه روو، له ڕۆژی ئه‌ندازیاریدا كه زانكۆی سلێمانی رێوڕه‌سمێكی به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز دابوو پاش ته‌واوكردنی زانكۆ، زیاتر به‌دوای بیرۆكه‌كه‌م كه‌وتم و ئه‌نجامی باشترم به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌نجامی گه‌ڕان و كۆتایی پڕۆژه‌كه‌ت چییه؟
ئه‌و بینا و یه‌كانه‌ی كه دروست ده‌كرێن به سیسته‌می پاسیڤه‌كان، ڕێژه‌ی پێویستییان به وزه‌ی كاره‌با و سووته‌مه‌نی، له چاو بینا و باڵه‌خانه و خانووه ئاسایییه‌كان 80% كه‌متره، ڕوونتر بڵێم ئه‌گه‌ر له خانوویه‌كی ئاسایی‌دا ساڵانه بڕی دوو ملیۆن دینار وزه خه‌رج بكه‌یت، ئه‌وا له خانوویه‌ك كه به سیسته‌می پاسیڤ هاوسدا دروست كرابێت، ساڵانه بڕی 200 هه‌زار دینار وزه‌ت پێویست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش قازانجێكی گه‌وره‌یه بۆ خاوه‌نی ئه‌و یه‌كه یان خانووه و له لایه‌كی تریش بۆ حكوومه‌ت.
گرنگی پڕۆژه‌كه له چیدایه؟
ئه‌م سیسته‌می پاسیڤ هاوسه به تایبه‌ت بۆ كوردستانی ئێمه زۆر گرنگه، چونكه كێشه‌ی كاره‌با و سووته‌مه‌نیمان هه‌یه و ته‌نگژه‌ی داراییمان هه‌یه، بۆیه هاووڵاتییانی كورد ئه‌گه‌ر ئه‌م سیسته‌مه به‌كار بهێنن له بینا و خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كانیان، ئه‌وا پێویستیان به وزه‌ی كه‌متر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش تێچووی كه‌متری له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، له هه‌مان كاتدا بۆ حكوومه‌تیش سوودی باشی هه‌یه چونكه بڕی خواستی هایوڵاتی بۆ به‌كاربردنی وزه بۆ فێنكردنه‌وه و گه‌رمكردنه‌وه زۆر داده‌به‌زێت، له "پاسیڤ هاوس"دا ڕێگری ده‌كه‌ین له‌و بڕه وزه گه‌رمییه‌ی ناوه‌وه‌ی بیناكه كه له زستاندا نه‌چێته ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگری له‌و هه‌وا سارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه بێته ژووره‌وه له هاوینیشدا به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگری ده‌كه‌ین له‌و فێنكییه‌ی له ناو ماڵه‌كه بچێته ده‌ره‌وه، ڕێ ناده‌ین ئه‌و وزه گه‌رمییه‌ی له ده‌ره‌وه هه‌یه بێته ژووره‌وه، به‌مه‌ش كه‌شێكی ته‌واو ئاسووده فه‌راهه‌م ده‌بێت كه ده‌ره‌وه هه‌رچه‌ند سارد بێت یان گه‌رم بێت، تۆ له ناو بینایه‌كی "پاسیڤ"دا پله‌یكی گه‌رمی تاڕاده‌یه‌ك جێگیر و هاوسه‌نگت ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆ له ماڵێكی ئاسایی‌دا سپلیتێكت هه‌بێت به شه‌ش ئه‌مپێر كاره‌با ژووره‌كه‌ت فێنك بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕووبه‌ری خانوو بكه‌یت به "پاسیڤ هاوس"، ئه‌وكات موبه‌ریده‌یه‌كی بچووك هه‌مان كه‌شی فێنك ده‌بێت له ژووره‌كه‌دا و له هه‌مان كاتدا یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با سه‌رف ده‌كه‌یت.
پڕۆژه‌كه‌ت تا چه‌ند گه‌یشتووه‌ته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان؟
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئاماده‌م كردووه زیاتر له ساڵ و نیوێكه سه‌رقاڵم پێوه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی من به‌دواداچوونم كردووه به‌داخه‌وه نه‌ك ته‌نیا له كوردستان، به‌ڵكو له عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌ندازه‌یی ڕه‌چاوی ئه‌م سیسته‌مه نه‌كراوه له دروستكرنی بیناكان، به‌ڵام له ئه‌وروپا گرنگی ته‌واوی پێ ده‌ده‌ن، بۆیه هه‌ر له‌میانی گه‌ڕانه‌كانم خۆشبه‌ختانه په‌یمانگه‌یه‌كی زانستیم دۆزیوه‌ته‌وه به‌ناوی په‌یمانگه‌ی "پاسیڤ هاوس" كه تایبه‌تمه‌ندن به سیسته‌می "پاسیڤ هاوس" دیزاین و كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن، بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له ئه‌ڵمانیایه و له هه‌موو وڵاته ئه‌وروپییه‌كان لقیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لقیان نییه ته‌نیا له توركیا نه‌بێت، بۆیه كاتێك قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن به سه‌رسوڕمانه‌وه پێشوازییان لێ كردم، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بانگهێشتی فه‌رمییان كردووم له‌م هه‌فته‌دا گه‌شت ده‌كه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هه‌ر له‌میانی بانگهێشته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كۆرس له‌و بواره‌دا ده‌بینم جگه له‌وه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌م له چه‌ند وڵاتێكه‌وه، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگهێشته‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بواره‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بم، ئه‌وا ده‌بمه یه‌كه‌م كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌و بڕوانامه نێوده‌وڵه‌تییه به‌ده‌ست بێنم، چونكه تا ئێسته له‌م وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش كه‌سی تر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوو به‌ده‌ست بێنم، ده‌بمه ڕاوێژكار له‌و په‌یمانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له ناو لیستی دیزاینه‌ر و ڕاوێژكاره‌كانیان داده‌نرێم.
ئه‌م سیستمه چۆن دێته بواری جێبه‌جێكردن؟
سیستمی "پاسیڤ هاوس" پێنج بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌یه كه ئه‌وانیش بریتین له (Thermal bridge free design ,Airtightness ,Ventilation with heat recovery ,Thermal Insulation ,Passive House windows ) هه‌ریه‌ك له‌و بنه‌مایانه گرنگی خۆیان هه‌یه و خاڵی سه‌ره‌كین له سه‌ركه‌وتنی پێڕه‌وكردنی سیستمه‌كه‌دا .
چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌م پڕۆژه بكه‌وێته بواری كردارییه‌وه؟
من له‌ڕێی ئه‌م ده‌زگه ڕۆژنامه‌وانییه‌ی ئێوه‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م چیتر ڕێ نه‌دات له‌مه‌ودوا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كان به‌و شێوه‌ی ڕابردوو دروست بكرێن، به‌ڵكوو به سیسته‌می "پاسیڤ هاوس" دروستكردنی بیناكان پێڕه‌و بكرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وڵات پێش بخه‌ین ده‌بێت هه‌رچی شتێك دروست ده‌كه‌ین له وڵات ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ین كه كه‌مترین تێچوو و زۆرترین سوودی هه‌بێت، ئه‌م سیسته‌مه‌ش تێچووی كه‌مه، له‌هه‌مان كاتدا مرۆڤ ئاسووده‌یه له‌و شوێنه‌ی كه به "پاسیڤ هاوس" دروست كراوه، بۆیه نابێت ڕێ بدرێت خانوو و دووكان و بیناكان به‌بێ ئه‌نه‌لایزی ئینێرجی دروست بكرێت و ده‌بێت ڕه‌چاوی وزه‌ی به‌كارهاتوو بكرێت، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2009 بڕیارێكی داوه كه هه‌موو بینایه‌ك به سیسته‌می "پاسیڤ هاوس" دروست بكرێت و له ساڵی 2020 به‌فه‌رمان خاوه‌ن بیناكان ناچار ده‌كه‌ن كار به‌و سیسته‌مه بكه‌ن. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌مترین وزه سه‌رف بكه‌ن، له كاتێكدا كه ئه‌وان خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و سووته‌مه‌نی و هه‌موو وزه‌یه‌كیان هه‌یه، كه‌چی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی وزه نزیك بێته‌وه له سفر، ئه‌وان پلانیان بۆ 100 ساڵی داهاتوو هه‌یه بۆ نه‌وه‌كانیان، ئه‌ی ئێمه له‌م هه‌موو كێشه‌ی وزه‌داین چۆن پێویستمان به‌و سیستمه نییه.
تێچووی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌م سیستمه‌ی "پاسیڤ هاوس"ه له بینایه‌كدا چه‌نده؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره شتی وا تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه ناتوانم بڵێم تێچووی كه‌متره یان زۆر زیاتر له‌و شێوازه ئاسایییه‌ی كه له بینایه‌كدا دروست كراوه، ده‌توانم بڵێم تێچووی خانوویه‌ك به پاسیڤ هاوس %25 زیاتر نابێت له خانوویه‌كی ئاسایی، چونكه كه‌ره‌سته و ماده‌كانی "پاسیڤ هاوس" له كوردستان به‌رده‌سته و ده‌توانرێت زۆر به باشی به‌كار بهێنرێت.
وشه/ خورماڵ - شه‌فیق بانیشاری