شێخ محه‌مه‌د بن زاید نامەیەكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد

:: AM:11:15:19/08/2018 ‌
كونسوڵی گشتیی ئیمارات سەردانی سەرۆك مەسعوود بارزانی دەكات و نامەیەكی تایبەتی جێنشینی ئیماراتی گەیاندە سەرۆك بارزانی و دووپاتی لە پێوەندییەكانی نێوانیان دەكەنەوە.

سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ڕاشد ئەلمەنسوور كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر دەكات و دووپات لە دۆستایەتی و پێوەندییەكانی تێوان هەردوولا كرا.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو نامەیەكی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند، سەرۆك بارزانیش وێڕای سوپاسگوزاری بۆ جێنشینی ئیمارات و كونسوڵی گشتیی ئیمارات، دەستخۆشی لە كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەوڵەتی ئیماراتی كرد لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و كوردستان.

لە بەشێكی كۆ بوونەوەكە سەرۆك بارزانی دووپاتی لە دۆستایەتی و بەردەوامیی پێوەندی لە نێوان هەردوولا كردەوە.



وشە - رامیار جەواد