بیستن یەكێكە لە هەستە گرنگەكانی مرۆڤ لەو ڕێیەوە دەنگەكان لەیەكتر جیا دەكەینەوە و لە قسەكانی یەكتریش دەگەین، زۆرجار گوێ وەك هەر ئەندامێكی تری جەستە تووشی گرفت دەبن و توانای
بیستن لاواز دەبێ یان كەم دەبێتەوە، بۆ ڕێگری لەم گرفتانە پێویستە ئەم خۆراكانەی خوارەوە بخۆن.
یەكەم: پۆتاسیۆم، بڕی شلە لە شانەكانی لەش و خوێندا رێك دەخات، گرنگە بۆ باشتركردنی هەستی بیستن و هاوسەنگكردنی شلەی گوێی ناوەكی، هەبوونی پۆتاسیۆم گرنگیەكی زۆری هەیە لەسەر هاوسەنگی بیستن ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەكو ئاڤۆگادۆ، پەتاتە، سپێناخ، كاڵەك، شیر، پرتەقاڵ، قەیسی، تەماتە، پاقلە و ماست.
دووەم: فۆلیك ئەسید، ئەم ترشە یارمەتی لەش دەدات، بۆ ئەوەی خانەكانی لەش گەشە بكات و خانەی نوێ بەرهەم بهێنرێت، كەمبوونەوەی ترشی فۆلیك لە خوێندا كاریگەری لەسەر هەستی بیستن دروست دەكات، ترشی فۆلیك گرنگە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و سووڕی خوێن باشتر دەكات و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی قژ و گوێی ناوەوە، ئەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر ترشی فۆلیكی تێدایە وەكو گۆشت، برۆكلی، سپێناخ.
سێیەم: مەگنیسیۆم، بەگوێرەی توێژینەوەكان مەگنیسیۆم كاریگەری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی ژاوەژاو و ڕەگە ئازادەكان كە دەبێتە هۆی دروستبوونی ژاوەژاو و ناڕێكی گوێی ناوەوە ناهێڵێت، ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم بریتین لە میوە، سەوزە بە گشتی، مۆز، كنگر، پەتاتە، سپێناخ، تەماتە، برۆكلی.
چوارەم: زینك، سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و بەرپرسە لە گەشەكردنی خانە و یارمەتی زوو چاكبوونەوەی برین دەدات و ڕێ لە هەوكردنی گوێ دەگرێت، ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە زینك وەكو گۆشتی گا، گۆشتی مریشك، داری كاشوو، باوی، فستق، پاقلە، بەزالیا، نیسك، گوێچكە ماسی، چوكلێتی تۆخ، شۆفان، مێوژ، تووترك، گوێزی هیندی.