به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا به‌ڵێنى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریاى داوه، پێشبینى ده‌كرێت جه‌نگى ئیدلب سنووردار بێت و به‌شێوه‌یه‌كى ڕووكه‌ش بێت.
ڕۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا بۆچوونى چه‌ند چاو‌دێر و شرۆڤه‌كارێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێشبینى ئه‌وه‌یان كردووه، جه‌نگى ئیدلب روو نادات و ئه‌گه‌ریش روو بدات رووكه‌ش بێت كه له راپۆرته‌كه‌دا به "ره‌مزى" وه‌سف كراوه.
رامى عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ به ڕۆژنامهكهى گوتووه، "هه‌تا ئێسته ده‌توانرێت بگوترێت جه‌نگى ئیدلب ڕوو نادات، توركیا به‌ڵێنى داوه كۆتایى به‌و هێزانه بهێنێت كه به گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ناسرێن و له‌وانیش ئه‌نجوومه‌نى ته‌حریرى شامه، له‌وانه‌یه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئهیلوول هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌كاتێكدا دێت كه هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د به‌رده‌وام هێزى زیاتر له ده‌وروبه‌رى شارى ئیدلب كۆ ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێسته دوایین پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆنه توندڕه‌وه‌كه‌ى سووریایه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌نگى ئیدلب وه‌ك جه‌نگه‌كانى باشوورى سووریا نه‌بێت كه سوپاى ئه‌سه‌د زه‌برێكى توندى له دژى ئۆپۆزسیۆن وه‌شاند. پێشتر ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو رووسیا ده‌یه‌وێ دانوستاندێك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د جه‌نگه‌كه به‌رپا نه‌كات و ئێرانیش په‌له له ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى شوێنه‌كانى تر ئیدلب كۆنتڕۆل بكاته‌وه.
ئارۆن لۆند شرۆڤه‌كار له سه‌نته‌رێكى ئه‌مه‌ریكى پێشبینى كردووه جه‌نگ له ئیدلب ڕوو بدات، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا كه له باشوور رووی دابوو. ئه‌و ده‌ڵێ "تانكه‌كان به‌ره‌و باكور ده‌ڕۆن، له‌راگه‌یاندن به‌رپرسانى رووس و سووریا ته‌پڵى جه‌نگ لێ ده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه ئۆپراسیۆنێك ئه‌نجام بدرێت".