هەولێر راهێنەرەكەی دەركرد

:: AM:11:35:19/08/2018 ‌

یانەی وەرزشی هەولێر دوێنێ شەموو كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجام دا و تێیدا بڕیاری دا راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە لە پۆستەكەی دوور بخاتەوە.

یانەی وەرزشی هەولێر ئاشكرای كرد: لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاری دا عەلی وەهاب لە ئەركی راهێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی یانەكە دوور بخاتەوە.

هەروەها ئاشكراشی كرد كە بەشێوەی كاتی بۆ یارییەكەی سبەی دووشەم لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەكی عێراق لە كۆمەڵەی یەكەم بەرامبەر یانەی دیفاع مەدەنی، د. عومەر مەجید وەك راهێنەری تیپەكە دەستنیشان كراوە.

جێی باسە یانەی هەولێر هەرچەندە ئێستا لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی خولی پلە یەكی عێراق دێت بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ، بەڵام لە چوار یاریی رابردوودا ئاستی وەك پێویست نەبووە و 2 سەركەوتن و 2 یەكسانبوونی تۆمار كردووە، ئەمە بووە هۆی ئەوەی ناڕەزایی بەرامبەر ئاستی تیپەكە و بەتایبەتیش عەلی وەهابی راهێنەر دروست ببێت و لە ئەنجامیشدا لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م