دوای چاودێركردنی ژمارەیەك لە بازرگان بە مرۆڤ لەلایەن چەند كەسێكەوە، نۆ كچی نیپاڵی گیران و بۆ هەولێر دێنە ناردن بەمەبەستی چاودێریكردنیان.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئاب، بەپێی ئەو زانیارییانەی دراون بە "وشە" دوێنی دوای چاودێریكردنی بەشی كرێكارانی بیانی بۆ نۆ كچی نیپاڵی، دەردەكەوێت ئەو كچانە دەبرێن بۆ بەغدا و لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە لە بازگەی گەرمیان گیراون.
لە لێكۆڵینەوە سەرەتایییەكانی ئاسایشی گەرمیان دەردەكەوێت، ئەو كچانە كەسێك ویستوویەتی بیانگوازیتەوە بۆ بەغدا، چونكە لە بەغدا كڕین و فرۆشتن بەو كچانە دەكرێت و بازرگانیان پێوه دهكرێت.
لە زانیارییەكان ئاشكرا كراوە كە ئەو كچانە ئێستە لەلایەن ڕێكخراوی مافی كرێكارە بیانییەكانەوە هێنراون بۆ هەولێر و رادەستی نشینگەی هەولێر كراون، دوای جەژن بۆ وڵاتی خۆیان ڕەوانە دەكرێنەوە.
"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە حەمە هەژار سەرۆكی ڕێكخراوی داكۆكیكردن لە مافی كرێكارە بیانییەكان كرد. ئەو هێندەی گوت، بەڵێ ئەو شتە دوێنێ ڕووی داوە و ڕاستە.