ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕای گه‌یاند، كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕه گڕێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی واژوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراق بده‌ن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له پۆستێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو له به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕه و كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كردووه كه پێكدێت له دانانی پلان و پرۆگرامێكی تایبه‌ت به به‌ره‌وپێشچوونی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری عێراق.
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هاتووه، له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی دۆخی كێڵگه‌كان و ئاماره‌كان و چۆنیه‌تیی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه جه‌بار لوعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد كه له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕه و كۆمپانیای زیقار یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆن واژوو كردووه و ئێسته‌یش ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌نجام دراو و به‌مزووانه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شیڤرۆن یه‌كێكه له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كار ده‌كات له بواری وه‌به‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی، له ساڵی 1879 دامه‌زراوه و باره‌گاكه‌ی له كالیفۆرنیایه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گڕێبه‌ستی هه‌یه و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان ده‌كات.