كچێك له‌سه‌ر پردێكی به‌رزه‌وه هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی فڕێ دایه خواره‌وه و زیانێكی زۆری ته‌ندروستی پێ كه‌وت، به‌مه‌ش له لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه گیرا و سزا ده‌درێت.
كچێك به ناوی تایلۆر سمپ له ناوچه‌ی كلارك سه‌ر به ویلایه‌تی واشنتنی ئه‌مه‌ریكی، له‌سه‌ر پردێكی ڕووباری لویسی فانكوڤه‌ر بوو، بۆ گه‌شتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا بوو، كاتێكیش جۆردن هۆلگرسۆنی هاوڕێی له‌سه‌ر لێواری پرده‌كه نزیك بووبووه‌وه، تایلۆر پاڵی پێوه نا و فڕێی دایه خواره‌وه.
ڤیدیۆی ئه‌م دیمه‌نه له ته‌واوی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه كه له لایه‌ن هاوڕێیه‌كی تریانه‌وه تۆمار كرابوو، دواتر سكاڵا له‌سه‌ر تایلۆر تۆمار كرا و داوای سزادانی كرد.
جۆردنی هاوڕێی له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه، جگه‌ری زیانی پێ كه‌وتووه، به‌شێكی ئێسكه‌كانی جه‌سته‌ی شكاون و بێ هۆش بووه، له ژێر چاودێری پزیشكدایه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت كاتێك میدیاكان سه‌ردانی جۆردنیان كردووه له نه‌خۆشخانه، ئه‌و هیچ لێخۆشبوونێكی بۆ هاوڕێكه‌ی پێشان نه‌داوه، ته‌نانه‌ت زۆر به ڕژدی داوای كردووه سزا بدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سزاكه‌ی گرتن و به‌ندكردنیش بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تایلۆر ئه‌م كاره‌ی بۆ گاڵته و پێكه‌نین به‌رانبه‌ر هاوڕێكه‌ی كردبوو، به‌ڵام شایانی لێخۆشبوو‌ن نییه، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا ماوه‌ته‌وه، بڕیاره سزای به‌ندكردنی بۆ دانرێت، كه بێگومان به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵێك كه‌متر نییه، چونكه مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی.