مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هۆشدارى ده‌داته عێراق له‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئابووریناسى عێراق و راوێژكارى عه‌بادى
وتارێكى ئابوورى له باره‌ى بارودۆخى ئه‌مڕۆى عێراق نووسیوه و تێیدا له دوو بابه‌ت هۆشدارى ده‌داته عێراق.
بابه‌تى یه‌كه‌میان دارایییه و داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ده‌گى دراوى بیانى بپارێزێ و سه‌قامگیریى بۆ دروست بكات و جیا له‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كانى دراوى بیانى جۆراوجۆر بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "ده‌بێت بنه‌ماكانى سه‌قامگیرى دراوى نیشتمانى فه‌راهه‌م بكرێت". ئه‌م راوێژكاره ئه‌زموونى وڵاتى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا وه‌بیر حكوومه‌تى عێراق ده‌هێنێته‌وه كه له نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، به‌هۆى فه‌رامۆشكردنى دراوى نیشتمانى كه‌وتنه ته‌نگژه‌ى ئابوورییه‌وه.
له بابه‌تى دووه‌میش هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى و ئابوورییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌وێت، ئه‌زموونى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كه له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس عێراق به‌خۆیه‌وه‌ى بینى، دووباره نه‌كاته‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "پێم وایه دانایییه ئه‌گه‌ر خۆمان له ململانێى له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌دوور بگرین، ئه‌و كه ده‌وڵه‌تێكى گه‌وره‌یه و عێراقى داگیر كردووه و رژێمى پێشووى خستووه، ده‌توانێ هه‌موو شتێكى ئازاربه‌خش بكات و دواتریش به ئاسانى ده‌توانێ هه‌موو كێشه‌كان بخاته ئه‌ستۆى گه‌لى عێراق و جه‌ماوه‌ره هه‌ژاره‌كه‌ى".