سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رای گه‌یاند، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له نێوان مالیكى و عامرى رابگه‌یه‌نرێت، بۆ كاتێكى تر دوا خرا.
سه‌عد مه‌تڵه‌بى سه‌ركرده‌ى له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به
"بغداد الیوم"ى گوتووه، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كى گه‌وره له نێوان نوورى مالیكى و هادى عامرى رابگه‌یه‌نرێت.
مه‌تڵه‌بى گوتوویه‌تى هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه له ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تح پێك ده‌هات، چه‌ندان قه‌واره‌ى تر‌ى له‌گه‌ڵدا بوو نزیكه‌ى 200 په‌رله‌مانتارى له په‌رله‌مانى داهاتوو له خۆ ده‌گرت، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كه‌ى بۆ كاتێكى تر دوا خرا.
له باره‌ى هۆكارى دواخستنه‌كه‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا باسى له‌وه كردووه، سه‌ركرده‌كانى هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه وایان به باشتر زانیوه تا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، راگه‌یاندنى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى دوا بخرێت.
وه‌ك چاودێرانى سیاسى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئێسته لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق به‌سه‌ر دوو میحوه‌ر دابه‌ش بوون، میحوه‌رى یه‌كه‌میان سائیروون و حیكمه و نه‌سڕ له خۆ ده‌گرێت، میحوه‌رى دووه‌میش بریتییه له ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تح.