له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق هاتووه، كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدرالی كۆبوونه‌وه و دوای تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ڕه‌وانه‌ی دادگاكه كرابوو، به كۆی ده‌نگ بڕیاری په‌سه‌ندكردنی درا.
ئه‌یاس سامووك گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامان و به له‌به‌رچاوگرتنی داوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پاش وردبینی دادگا له ناوی كاندیدانی ده‌رچوو كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به نووسراوێك له ڕێككه‌وتنی 17ی ئاب/ئۆگه‌ست ڕه‌وانه‌ی دادگاكه‌مان كران، دانیشتنی له‌سه‌ر كرا.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دوای وردبینی و تاوتوێكردنی ناوه‌كان و ڕه‌زامه‌ند نه‌بوون له‌سه‌ر به‌شێكیان، دادگای باڵای فیدرالی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئاب/ئۆگه‌ست فه‌رمانی ده‌ركرد و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار‌و كاندیدانی په‌سه‌ند كرد، بڕیاره‌كه‌یش به كۆده‌نگی بۆچوونه‌كان بوو دوای تاوتوێكردنی پرسه‌كه.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، دادگاكه سبه‌ی دووشه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته به‌ر باس و گفتوگۆ و تاوتوێی ده‌كات و بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ده‌رده‌كات.
لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدرالی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌ست به دانوستاندن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و فراكسیۆنی ناو خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن. كه‌مێك پێش ئێسته‌یش دادگا ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ جموجۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و فراكسیۆن چڕ ببێته‌وه.