میدیاكانى سووریا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له شارى حه‌سه‌كه بۆمبێك به ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییان ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو كه‌سى بریندار كردووه.
به‌ر له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ میدیاكانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا بڵاویان كرده‌وه، كه بۆمبێك له نزیك قوتابخانه‌ى سه‌واقه له فولكه‌ى پانۆرما له باشوورى حه‌سه‌كه به ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو كه‌سى بریندار كردووه.
به پێى زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه براى یه‌كترن، به سه‌ختى بریندار بوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
تا ئێسته هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى خۆى له ڕووداوه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى شاره‌كه ره‌وانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه كراون، به‌ڵام ئه‌وه روون نه‌كراوه‌ته‌وه ئاخۆ بۆمبه‌كه كۆنه و یان تازه دانراوه‌ته‌وه.
پێشتر هاوشێوه‌ى زۆر له ناوچه‌كانى سووریا، به‌شێكى زۆرى شارى حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه داگیر كرابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوایین پاشماوه‌ى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌ناو بران، ئێسته‌ش شاره‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته كه له ساڵى 2015 پێكهێنراوه و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى ده‌كرێن.