به‌رپرسێكى ره‌وتى حیكمه ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادى و ئه‌یاد عه‌لاوى و سه‌لیم جبوورى و عه‌ماڕ حه‌كیم و ساڵح موتله‌گ به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه.
عه‌بدوڵا زه‌یدى سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه له لێدوانێكى بۆ
" بغداد الیوم" ئاشكراى كردووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى لایه‌نه براوه‌كان له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه.
زه‌یدى له لێدوانه‌كه‌یدا كۆبوونه‌وه‌كه به "زۆر گرنگ" وه‌سف ده‌كات كه زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق له خۆ ده‌گرێت و بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌ش پێكهێنانى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و حكوومه‌تى نوێى عێراقه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى زه‌یدى كۆبوونه‌وه‌كه له‌وانه پێكهاتووه، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر، ئه‌یاد عه‌لاوى رێبه‌رى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، عه‌ماڕ حه‌كیم رێبه‌رى ره‌وتى حیكمه، له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ى سوننه كه ئه‌وانیش بریتین له سه‌لیم جبوورى و ساڵح موتڵه‌گ.
سه‌ركرده‌كه‌ى ره‌وتى حیكمه دووپاتى ده‌كاته‌وه، نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌م لایه‌نانه هه‌یه له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێك بهێنن كه له 134 كورسى په‌رله‌مان پێك بێت.