ژنه
پاڵه‌وان و فه‌رمانده‌ی جێبه‌جێكاری سوپای به‌ریتانیا بوو له جه‌نگی دووه‌مى جیهانی، به یه‌كه‌م ژنی مسوڵمان داده‌نرێت نازناوی پاڵه‌وانی جه‌نگی لێ بنرێت، له به‌شی ڕێكخستن و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی جه‌نگ دژی دوژمنان كاری كردووه و سیخوڕی بۆ سوپای به‌ریتانیا كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌گیرێت و ده‌كوژرێت، خاوه‌نی مه‌دالیای خاچی جۆرجه كه گه‌وره‌ترین مه‌دالیای سه‌ربازیی به‌ریتانیایه بدرێت به سه‌ركرده و سه‌ربازان.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی"نوور عینایه‌ت خان"ه، له یه‌كی یه‌نایه‌ری ساڵی 1914 له
مۆسكۆ له دایك بووه، سێ خوشك و برای هه‌یه به‌ناوه‌كانی ویلایه‌ت و هیدایه‌ت و خێرونیسا، باوكی ناوی "عینایه‌ت خان"ه له خێزانێكی مسوڵمانی هیندین و كاری موزیكژه‌ن و مامۆستا بووه له ئه‌وروپا، دایكی ناوی "پیرانی ئامینه"یه و له خێزانی پاشای شانشینی مایسۆری هیندستانه، به‌ڵام خۆی له مه‌كسیكۆ بووه كاتێك یه‌كیان ناسیوه و هاوسه‌رگیرییان كردووه چوونه‌ته ڕووسیا.
له ساڵی 1914 پێش به‌رپابوونی جه‌نگی یه‌كه‌مى جیهانی خێزانه‌كه له ڕووسیاوه چوونه‌ته به‌ریتانیا و نوور له‌وێ په‌یمانگای په‌رستیاری خوێندووه، دواتر له ساڵی 1920 گواستوویانه‌ته‌وه بۆ فڕه‌نسا و له پاریس نیشته‌جێ بوون، حه‌وت ساڵَ دوای ئه‌وه باوكی ده‌مرێت، ناچار ده‌بێت خۆی به‌رپرسیارییه‌تی دایكی و خوشك و براكانی بگرێته ئه‌ستۆ.
نوور كچێكی بێده‌نگ و شه‌رمن و هه‌ستیار بوو، له به‌شی ده‌روونزانی له زانكۆی سۆربۆن له پاریس خوێندوویه‌تی، دواتر موزیكی له په‌یمانگای پاریس خوێندووه و له به‌شی پیانۆ وانه‌ی وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تا له ڕادیۆ و گۆڤاره فڕه‌نسییه‌كان كاری كردووه و بابه‌تی شیعر و چیرۆكی منداڵانه‌ی نووسیوه له ساڵی 1939 كتێبێكیشی به‌ناوی Twenty Jataka Tales بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی دووه‌مى جیهانی ده‌ستی پێ كردووه و فڕه‌نسا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه داگیر كراوه، نوور و خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئینگلته‌را، له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1940 ده‌چێته به‌شی هێزی ئاسمانی به‌شی ژنان، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رده‌گیرێت، بۆ قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به ڕاهێنانی سه‌ربازی له بواری بۆردمانكردن و كاری لاسلكی دێته ناردن.
له ساڵی 1943 له به‌شی فڕه‌نسا بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی شه‌ڕ كاری كردووه و دواتر بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری هێزه ئاسمانییه‌كان، دواتر نێراوه‌ته ناوچه داگیركراوه‌كانی لای دوژمن و له كاری به‌كارهێنان و كارپێكردنی ئامێری لاسلكی ڕاهێنانی وه‌رگرتووه، به‌مه‌یش به‌یه‌كه‌م ژن داده‌نرێت ئه‌م پله‌یه‌ی وه‌ربگرێت و به‌و توانایه‌وه كار بكات و كاری سیخوڕی بۆ وڵاته‌كه‌ی له خاكی دوژمنه‌وه بكات.
دواتر بۆ ناوچه‌یه‌كی تری شه‌ڕی ده‌نێرن و كۆتا ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خۆشاردنه‌وه له دوژمن و چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك گیران و ئه‌شكه‌نجه دران، وه‌رگرتووه، به‌ڵام نوور له‌مه زۆر ترساوه و ته‌نانه‌ت ده‌نگیشی له ده‌ست داوه و بۆ ماوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه قسه بكات.
دوای ته‌واوبوونی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی مامۆستاكان و فه‌رمانده‌كانی له ڕاپۆرته‌كانیدا وا باسیان كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیاو نییه بۆ سه‌ربازی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ستیار و به‌سۆزه و له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ترسێت و باڵاشی بچووكه و زۆر ژنانه‌یه، به‌ڵام نوور ڕۆژانه به‌ره‌وپێش ده‌چوو كاری له‌سه‌ر خۆی ده‌كرد و وای كرد ببێته سه‌ربازێكی زۆر باش و سه‌رنجی فه‌رمانده‌كان بۆ لای خۆی ڕاكێشێت.
دوای سه‌لماندنی تواناكانی له به‌شی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی ئامێری لاسلكی بووه كه به ترسناكترین كار داده‌نرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زیاتر له 20 خولهك له‌سه‌ر هێڵ بمێنیته‌وه به‌ر له‌وه‌ی كاره‌كانت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا دوژمن ده‌هاته سه‌ر هێڵه‌كه و شوێن و پلانه‌كان ئاشكرا ده‌بوو.
پێش ئه‌وه‌ی بینێرنه شوێنی دوژمن بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر كار و پلانهكانیانهوه، داوایان لێ كردووه كه په‌شیمان بێته‌وه چونكه كاره‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت ئه‌گه‌ری كوشتنی یانیش گرتنی زۆره، به‌ڵام ئه‌و پێداگری ده‌كات و ده‌چێت، بۆیه له 13ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1943 له پاریس ده‌گیرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه داگیر كرابوو و لێكۆڵینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هیچ قسه‌یه‌ك ناكات و بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیش درۆ ده‌كات.
ئه‌ڵمانه‌كان ده‌فته‌رێك ده‌دۆزنه‌وه كه كۆدی قسه‌كردنی به ئامێری لاسلكی و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی بۆ فه‌رمانده‌كانی له به‌ریتانیا تێدا نووسراوه، به‌مه‌یش ئاشكرا ده‌بێت، نوور و چه‌ند سه‌ربازێكی تر كه بۆ كاری سیخوڕی چووبوون گیران و دواتر ئه‌وان له سێداره دران، ئه‌و چه‌ندان جار هه‌وڵی داوه ڕابكات به‌ڵام گیراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
مردنی
له ساڵی 1958، نوور عینایه‌ت خان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئه‌ڵمانیای دوژمن به‌ناوی ویلیا‌م ڕوپه‌رت زۆر به قورسی لێی دراوه، دواتر له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێ كردووه و كوشتوویه‌تی، دوای مردنی چه‌ندان كتێب و نامیلكه له‌باره‌ی ژیانییه‌وه نووسراو و وبڵاوكراوهتهوه، جگه له فیلم و شانۆ.