تاوانبارێك له فڕۆكه‌خانه‌وه هێنرایه ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس، وه‌ك یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تاوانباره‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، كه‌چی ئه‌و به‌ده‌م دانسی كیكییه‌وه چووه ناو ئۆتۆمبێل.
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی كه به تاوانی كوشتنی دوو كه‌س له ئاهه‌نگێكدا گیرابوو، له‌و شوێنه‌ی ڕای كردبوو به فڕۆكه هێنابوویانه‌وه، كه‌چی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ده‌م دانسی كیكییه‌وه چووه ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس.
ئه‌م پیاوه به یه‌كێك له 10 مه‌ترسیدارترین دوا داواكراو و تاوانباره‌كانی دۆسیه‌كانی پۆلیس هه‌ژمار ده‌كرا، كه‌چی له كاتی گرتنیدا دڵی خۆش بوو و دانسی ده‌كرد.
ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه، خه‌ڵك به تاوانبارێكی كۆمیدی ناوی ده‌به‌ن، پێیان وایه زۆر له گرتنه‌كه‌ی بێ منه‌ته بۆیه به‌و شێوه‌یه دانس ده‌كات و ڕه‌فتاری سه‌یر ده‌نوێنێت.