زیپكه یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی رووخساری جوان و گه‌شاوه، بۆیه زۆربه‌ی كه‌س چه‌ندان چاره‌سه‌ری كیمیایی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ڕزگاربوون له‌م كێشه‌یه، به‌ڵام پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری جوانكاری پێست چه‌ند ماسكێكیان داناوه كه ده‌توانیت به‌كاری بێنیت بۆ ڕزگاربوون له زیبكه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
everydayhealth" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سێ باشترین ماسكی رووخسار ده‌كات كه زیپكه و په‌ڵه ڕه‌شه‌كان ناهێڵێت و گوتوویه‌تی، پزیشكانی پسپۆڕ سێ له‌باشترین پێكهاته‌یان داناوه بۆ ڕووخسار كه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به‌كاریان بهێنی، ئه‌وا رووخسارت پاك ده‌بێته‌وه له زیپكه و په‌ڵه ره‌شه‌كان، بۆیه لێره‌دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – ماسكی ترێ: پزیشكان ده‌ڵێن ترێی ڕه‌ش بهێنه و بیكه به دوو كه‌رته‌وه و رۆژانه بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوتی دابنێ یان بیخه سه‌ر زیپكه گه‌وره و ئازار به‌خشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت بێت له زیپكه‌كانی پێست و گه‌شاوه‌ی ڕووخسارت زیاد بكات.
دووه‌م – ماسكی خه‌یار: به‌شێوازێكی ڕۆژانه تێكه‌ڵه‌ی خه‌یار و شۆفان له‌گه‌ڵ كه‌مێك ماست تێكه‌ڵ بكه و بیخه‌ره سه‌ر ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و دوای ته‌واو بوونی كاته‌كه، رووخسارت به سابوون بشۆ له‌مه‌وه رزگارت ده‌بێت له زیپكه و په‌ڵه ڕه‌شه‌كانی پێست.
سێیه‌م – ماسكی هه‌نگوین: كه‌مێك له هه‌نگوین و ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك رووخسارتی پێ مه‌ساج بكه بۆ ئه‌وه‌ی پێستت به‌ته‌واوه‌تی ماده‌كانی ناو هه‌نگوینه‌كه هه‌ڵمژێت و پاك ببێته‌وه له ماده پیسه‌كان.