میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شاری جه‌لال ئابادی پارێزگای نه‌نگه‌هاری ئه‌فغانستان ڕووی دا.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌عات چوار و نیو به كاتی ئه‌فغانستان كه‌سێك به پشتوێنی پڕ له ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له ناوچه‌ی مه‌دره‌سه‌ی سه‌ر به شاری جه‌لال ئاباد خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته زیان و قوربانییه‌كان نه‌زانراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك تیرۆرست بوونه و دوای ئه‌وه‌ی چاودێری كراون یه‌كێكیان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و چواری تر گیراون.
لال جان زه‌هییر فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌فغانستان ڕای گه‌یاند، ئێسته زیاتر له 77 هه‌زار چه‌كداری تاڵیبان له وڵاته‌كه هه‌یه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه داعش جموجۆڵی ته‌واوه‌تی له وڵاته‌كه هه‌یه و ڕۆژانه كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان ڕوو له زیادبوونن، جگه له گرووپی تیرۆرستی تاڵیبان و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی تر له ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی وڵاته‌كه به هاوكاری هێزی سه‌ربازی ناتۆ و به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان ساڵه دژیان ده‌جه‌نگن و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان و نه‌هێشتنی تیرۆریستان ده‌ده‌ن، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵه بارودۆخی وڵاته‌كه ناجێگیره و شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه.