نۆک یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی دانەوێڵە کە لە دنیادا خەڵکێکی زۆر
حەز بە خواردنی دەکەن، تایبەتمەندییەکانی نۆک وای کردووە ئەو جۆرە دانەوێڵەیە لە
لیستی خواردنە سەرەکییەکان ببێت.
نۆک بە پرۆتین و مەگنيسیۆم دەوڵەمەندە، هاوکات پڕە لە مادەی کانزایی و
دژهئۆکسید و
کاربۆهیدرات و ڤیتامین. بڕی فۆسفۆڕ و ئاسنی نۆک یارمەتی بەرگری لەش دەدات و جگە لە
بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان، توانای مێشکیش بەهێز دەکات.
نۆک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و یارمەتی لەش دەدات
ئاسنی پێویست وەربگرێت، ئەمەش بەتایبەت بۆ ئەوانە بەسوودە کە خوێنیان کەمە. نۆک
شەکری خوێن دادەبەزێنێت و ئەو پرۆتینەش کە لە نۆکدایە هەستی تێربوون بە مرۆڤ
دەبەخشێت کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە قەڵەوبوون.
بە گوێرەی "ئەلعەرەبیە" نۆک دژە شێرپەنجەیە و ئەو ئەسید
فۆلیکەی لە نێو نۆکدایە، مرۆڤ لە هەندێک نەخۆشی پێوەندیدار بە دڵ و دەمارەکان دەپارێزێت. نۆک بە تایبەت بۆ
ئەوانەش بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە.