ناوی لیست و ژمارەی كورسی و ناوی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بخوێنەوە

:: PM:05:35:19/08/2018 ‌

گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رای گەیاند كە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی كۆ بوونەوە و دوای تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕەوانەی دادگاكە كرابوو، بە كۆی دەنگ بڕیاری پەسەندكردنی درا.

پێنجشەمی رابردوو ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە دادوەرانی نوێ كە سەرپەرشتیی پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی بەدەستی دەنگەكانی سكالالێكراوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان كرد، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان، ئەنجامی كۆتای پرۆسەكەیان بۆ دادگای فیدراڵ رەوانە كرد. 

ئەمڕۆ یەكشەم بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی دادگای فیدراڵ پاش وردبینی لە ناوی كاندیدانی دەرچوو، فەرمانی دەركرد و ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار و ناوی كاندیدانی پەسەند كرد، بڕیارەكەیش بە كۆدەنگی بۆچوونەكان بوو دوای تاوتوێكردنی پرسەكە.

لە خوارەوە ناوی هاوپەیمانی و ژمارەی كوردسییەكانیان و ناوی كاندیە دەرچووەكانیان بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراق خراوەتە روو:




























وشە - مه‌حموود ئیسماعیل