سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هۆزی شەمەر چەند پرسێكیان تاوتوێ‌ كرد

:: PM:05:46:19/08/2018 ‌
ئەمڕۆ یەكشەم 19ی ئاب/ ئۆگەستس، سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هۆزی شەمەر تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی و تەناهیی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی ئاسەواری هزری تیرۆر و توندڕۆییان كرد.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری تایبەتی سەرۆك بارزانی لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كەسایەتی ناسراوی عێراقی و سەرۆكی هۆزی شەمەر كردووە.

وەك لە هەواڵەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی و تەناهیی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی ئاسەواری هزری تیرۆر و توندڕۆیی تاوتوێ كرا.

هەروەك لە كۆتای هەواڵەكەدا هاتووە، لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر دۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو خەڵكانەی كە بەهۆی هاتنی تیرۆریستانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتبوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم