هازارد وەڵامێكی كۆتایی ریال مەدریدی دایەوە

:: PM:06:45:19/08/2018 ‌

ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی جەختی كردەوە كە ئەمساڵیش لە ریزی یانەكەی دەمێنێتەوە و بەشێوەی كاتی وازی لە بیرۆكەی چوونی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هێناوە.

هازارد لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی (تەلیگراف)ی ئینگلیزی رایگەیاند: ئێستا لە یانەی چێڵسی دڵخۆشم و ماوەی دوو ساڵی تریش گرێبەستەكەم ماوە، بزانین تا دوای ساڵێك یان دوانی تر چی روودەدات.

زیاتر گوتی: ئێستا ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی نایابی ئینگلیزی كۆتایی هاتووە و تازە بۆ هیچ یانەیەكی تر ناچم، هەرچەندە یانەكان تا ئێستاش یانەكانی خولەكە دەتوانن یاریزان بفرۆشن، بەڵام ناتوانن یاریزانی نوێ بكڕن، بۆیە یانەی چێڵسی رێگە بە رۆیشتنم نادات و ناتوانن لە بۆ شوێنی من جێگرەوەیەك دیاری بكەن.

جێی باسە هازارد لە یارییەكەی دوێنێ شەموو لە گەڕی دووەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا بەرامبەر یانەی ئارسناڵ ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و رۆلێكی سەرەكی گێرا لە بردنەوەی تیپەكەی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م